درێژەی خۆکوژی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانلەگوندی گلە سەربە سەلاسی باوەجانی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرلەبەیانی ئەوڕۆ ۱٦ی خەزەڵوەر مەحموودی سەنجابی بەهەڵواسینی خۆی کۆتایی بەژیانی هێنا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار کوتی:ئەم گەنجە بەهۆکارگەلی هەژاری وکێشەی بنەماڵەیی بەهەڵواسینی خۆی کۆتایی بەژیانی هێناوە.

لەمانگەکانی دوایی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان شایەتی خۆکوژی زۆر بەتایبەت لەنێو پیاوانداین. خۆکوژییەکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بهۆی گەشەنەکردن وکێشە کۆمەڵایەتییەکانی وەکوو ؛گوشاری عەسەبیونایەکسانی کۆمەڵایەتی ،هەڵاواردنگەلی سیستەمی حکوومی بونەتەهۆی بێ هیوایی وداماویی لەنێو چینەکانی کۆمەڵگا وهەروەها ئاستی تاقەتی خەڵک لەبەرانبەر مەینەتی وئازارەکان دابەزیوە وبۆ دەربازبوون لەکێشەکان وبە بێ هێوایی گەیشتن دەست دەدەنە خۆکوژی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان