ڕاگواستنی سەکینە پەروانە لە زیندانی وەکیلاوای مەشهەد بۆ زیندانی ئێڤین

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، سەکینە پەروانە زیندانی سیاسیی کورد خەڵکی قووچان لە کوردانی خوراسان لە ساڵوەگەڕی دەستبەسەرکردنیدا بەهۆکاری نادیار لە زیندانی ناوەندی مەشهەد وەکیلاوا بۆ زیندانی ئێڤین لە تاران گوازرایەوە.

شیاوی باسە ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خاکەلێوەی ساڵی پار پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و پاش دە ڕۆژ لێپرسینەوە بۆ زیندانی وەکیلاوای مەشهەد ڕاگوازرا.

جێی سەرنجە سەکینە پەروانە لەکاتێکدا لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەری بووە لە مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە مەشهەد بە ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ئەم زیندانییە سیاسییە مێژینەی چەندد جار دەستبەسەری و مانگرتن لە خواردنی هەیە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *