نەوسوو؛ بریندارکردنی دوو هاووڵاتی له کاتی کۆڵبەریدا

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ڕێکەوتی ٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، دوو هاووڵاتی به ناسنامەی حەبیب شیری خەڵکی جوانڕۆ و بورهان وەیسی خەڵکی ڕەوانسەر، به تەقەی راستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێران له هێڵی سنووری نەوسوو، برینداربوون.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر باری گشتی تەندروستی ئەو هاووڵاتیانە لە بەردەستدا نییە.

شایانی باسه، کە دوای دامرکانەوەی بڵێسەی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، ڕژیمی ئێران بە شێوەی سیستماتیک و بەمەبەست، دەستی کردۆتە سەرکوت و هێرش و کوشتن و بڕینی هاووڵاتییانی کورد.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *