ورمێ؛ نادیاربوونی چارەنووسی سێ هاوڵاتی دەستبەسەرکراو

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ٢٧ی ڕەشەمەی
ساڵی ڕابردوو، سێ هاوڵاتی بەناوەکانی فەخرەدین ئەحمەدی، ڕەحیم سەلامەت و ئەمیر ڕەحمانی لەلایە. هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە شاری شنۆ دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ڕێژیمی ئێران لە شاری ورمێ ڕاگوازرابوون.

شیاوی باسە، چارەنووسی سێ هاوڵاتی دەستبەسەرکراو وێڕای تێپەڕینی پتر لە ١٠ڕۆژ لە دەستبەسەریان، گوماناوییە و تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەو تۆمەتانەی خراوتەپاڵیان بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *