ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK, پێنجشەممە ٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، گرووپێک هاوڵاتی لەکاتی کۆڵبەری لە ناوچەی سنووری تەتە لە بەرزاییەکان کەوتوونەتەخوار کە بەو هۆیە شۆڕش شوکری خەڵکی گوندی ئاڵمانە سەربە مەریوان بەبۆنی قورسی برینەکانییەوە گیانی بەخت کرد.
شیاوی باسە کە، چوار هاوڵاتی خەساربەرکەوتووی دیکە لە لایەن تیمە فریاگوزارییەکانەوە بۆ ناوەندی دەرمانی نۆدشە ڕاگوازراون.
ق.ش