موترسی دیپۆڕتی دوو چالاکی سیاسیی لە سویدەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، دوو پەنابەری کورد کە لە چالاکانی سیاسین بەناوەکانی ئیدریس هاشمی و نێرگز هاشمی دانیشتووی سوید لە مەترسی دیپۆڕت بۆ ئێران دان.

شیاوی باسە کە، لە ئەگەری دیپۆڕتی ئەم چالاکە سیاسییانە کە دەستبەسەرکراون، ئەشکەنجە و تەنانەت ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ حوکمی گران چاوەڕوانیان دەکات.

جێی سەرنجە کە، مافی پەنابەرانی سیاسیی و پێویستی بەرگریکردن لەوان، بابەتایکی ئاشکرایە. ئەم کەسانە بەدوای پشتیوانی و پەنابەری لە وڵاتگەلێکن کە بانگەشەکەرانی یەکەمی پاراستن و لەبەرچاوگرتنی مافی مرۆڤن.
دیپۆڕت کردنەوەی پەنابەرێک بۆ وڵاتێک کە مەترسی بۆ سازدەمات، پێشێلکارییەکی جیددی لە بنەماکانی مافی مرۆڤ دێتەهەژمار. لەمبارەوە دیپۆڕتی دوو پەنابەری کورد بۆ ئێران کە لەقێدا ئەشکەنجە و محاکمەی نادادوەرانە چاوەڕوانیان دەکات، دەسدڕێژی بە مافی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *