بانگهێشتکردنی نەورۆز ڕەشیدی بۆ دادگای ئینقلابی یاسوج

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی نەورۆز ڕەشیدی، یەکێک لە مامۆستایانی دەستبەسەرکراو لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، بۆ دادگای ئینقلابی ڕژێمی ئێران له شاری یاسوج، بانگهێشت کراوه.

جێی ئاماژەیه، ناوبراو لە لایەن دادگای ئینقلابی ڕژێمەوە، بە تۆمەتی سووکایەتی کردن بە ڕێبەر و هاوکاری لەگەڵ حکوومەتی نەیار، تۆمەتبار کراوه.

نەورۆز رەشیدی، پێشتر کە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەسبەسەرکرابوو، مۆرەی چوارەمی بڕبڕەی پشتی، له ژێر ئەشکەنجە و لێداندا، هاتبووە شکاندن.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *