برینداربوونی هاوڵاتییەک لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوو

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، سێشەممە ٢٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، تەیموور تەهماسبی ٣٢ساڵ تەمەن خەڵکی شاری داڵاهۆ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوو کەوتەبەر تەقەی هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێران و ئانیشکی بریندار کرا.

ئەم هاوڵاتییە خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە.

شیاوی باسە کە، تەیموور تەهماسبی بۆ چارەسەری پزشکی بۆ نەخۆشخانەت بێستوونی کرماشان ڕاگوازرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *