پوختەی هەواڵێک؛ ئاشکرابوونی ناونیشانی سێیەمین هاوڵاتی کۆبەری بریندارکراو

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، ناونیشانی سێیەمین هاوڵاتی کە لە ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، لەگەڵ دوو هاوڵاتی بەناوەکانی ئەنوەر قەدیمی و سەید ئەنوەر هاشمی بەهۆی تەقەی سنوورپارێزانی ڕێژیمی ئێران لە گرووپێک لە کۆڵبەران لە کاتی کۆڵبەری بریندار کرابوو، ڕەشید لوتفی خێزاندار و خەڵکی دەرەپەمەیان سەربە شاری سەقزە.

شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتیانە هەموویان خێزاندار و خەڵکی دەرەپەمەیانن و لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە کەوتوونەتە بەر تەقەی سنوورپارێزانی ڕێژیمی ئێران و فیشەک بەر پشت و پێی کەوتووە و هەموویان بۆ ناوەندی دەرمانی ڕاگوازراون.

جێی سەرنجە، پاش دامرکاندنەوەی بڵێسەکانی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی، ڕێژیمی ئێران بە تەرزی تۆڵەستاندنەوە هێرش دەکاتە سەر خەڵکی ستەملێکراوی کوردستان لەژێر ناوی جیاجیا سەرکوتیان دەکات.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *