ک.م.م.ک:
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢١ی رەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەک بە ناوی مەنسوور مەنسووری خەڵکی سەرئاوڵه-ی ئیلام، له زیندانی ڕژێمی ئێران له ئیلام، جێبەجێ کرا.
جێی ئاماژەیه، ئەم هاووڵاتییە پێشتر لە لایەن دادگای ڕژێمی ئێرانەوە بە تاوانی کوشتنی بەئەنقەست، سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.
تا ساتی نووسینی ئەم هەواڵە، هیچ میدیایەکی ناوخۆی ئێران، باسی ئەو بابەتەی نەکردووە و جێبەجێکردنی ئەو ئێعدامەش، بە شاراوەیی ئەنجامدراوە.
خ.ع