تورکیە فەرمانی دیپۆرتکردنەوەی بۆ بیژەن مورادی چالاکی سیاسی کورد، دەرکرد

‏ک.م.م.ک:

بیژەن(هەڵمەت) مورادی، چالاکی سیاسی کوردی تەمەن ٣٢ ساڵ، کە زیاتر لە چوار مانگە لە کەمپی ئەدێرنە لە تورکیا زیندانی کراوە، فەرمانی دیپۆرتکردنەوەی بۆ دەرچووە و پارێزەرەکەی لەو بڕیاره ئاگادار کراوەتەوە.

بە پێی لێدوانەکانی دڵنیا مەولوودزادە، هاوسەری ئەم چالاکە سیاسییە، دوای گواستنەوەی بیژەن مورادی بۆ کەمپی ئەدێرنە، تا ئێستا رێگەی پێنەدراوە پەیوەندی بە دەرەوە بکات، ئەمەش نیگەرانی و مەترسی دیپۆرتکردنەوەی زیاتر کردووە.

جێی ئاماژەیە، بیژەن مورادی لە شاری ئەدێرنە کە دەکەوێتە خاڵی سفری سنووری یۆنان، لەگەڵ هاوسەرەکەی دەستگیرکراوە و لە ئەگەری دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران، بە هۆی پێشینە و چالاکییە سیاسییەکانییەوە، لە لایەن دەزگای ئەمنییەتی رڕژێمی ئێرانەوە، ڕووبەڕووی هەڕەشەی جددی له سەر ژیانی دەبێتەوە.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *