کەشوهوای ورمێ تەندروستی شارۆمەندان دەخاتە مەترسیەوە

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بەرپرسی ناوەندی لابراتوارەکانی ئیدارەی گشتی ژینگە پارێزی پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند ؛ کوالێتی کشوهەوای ورمێ بۆ چینگەلی تایبەتی (بەساڵاچوان ، منداڵان و کەسانێک کە نەخۆشیگی دڵ ، سی و…) کۆمەڵگا ناتەندروستە و قوتابیان لە وەرزش کردن لە کشوهەوای ئازادا خۆیان بپارێزن .

“سەعید مۆسەوی” ڕۆژی سێ‌شەممە ۱٤ سەرماوەز لە وتوێژێکدا لە گەڵ هەواڵنێری ” ایرنا” گوتی ؛ هەنوکە ڕێژەی وردیلەگەلی بچکولەتر لە ۲/٥ میکڕۆن لە ورمێ ڕێژەیان لە ستاندارد زیاترە و لە ڕووی تەندروستیەوە بۆ چینگەلی تایبەت لە کۆمەڵگا مەترسیدارە و دەبێت خۆیان بپارێزن .
لە درێژەی گوتەکانیدا ناوبراو ڕایگەیاند ؛ کە لە ڕووی ستانداردی مۆنۆکسیدکربن ، دی ئۆکسید گوگرد ، دی‌ئۆکسیدنیترۆژن ، ئۆزۆن کشوهەوای ورمێ بە پێی ستانداردکان دۆخێکی ئاسایی هەیە .

کۆمەڵەی مافی مرۆفی کوردستان