تورکیا هەوسەرۆکانی پارتی دیموکراتیکی گەلانی دەسبەسەر کرد

هێزە ئەمنیەکانی تورکیا فیگێن یۆگۆسداغ و سەلاحدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکانی پارتی دێمۆکراتیکی گەلانیان دەستبەسەر کرد.
لە دەسپێکی ڕۆژی٤ی نۆامبر۱۱پاڕڵمانداری کە لە نێویاندا هاوسەرۆکانی پارتی دێمۆکراتیکی گەلان ،فیگێن یۆکسکداغ و سەلاحەدین دەمیرتاش دەبینرێت لە لایەن پۆلیسی تۆرکیاوە دەستبەسەر کران.یۆکسکداغ و دەمیرتاش لە ماڵی خۆیاندا لە ئانکارا و ئامەد دەستبەسەر کراون.ئیدریس باڵۆکەن،بەرپرسی گرووپی پارڵمانی پارتی دێمۆکراتیکی گەلان بە هەمان شێوە لە بارەگای ئەم پارتەدا دەستبەسەر کراوە.
پارڵمانتارانی دەستبەسەر کراو ئەم کەسانەن،
۱- محەممەد عەلی ئەسلان، نۆێنەری خەڵکی باتمان ۲-زیا پیر، نۆێنەری ئامەد ۳-فەرهاد ئەنکۆ، نۆێنەری شاری شەڕناخ ٤-لەیلا بیرلیک،نۆێنەری شەڕناخ ٥-سەلما ئیرماک،نۆێنەری خەڵکی مێردین٦-نۆرسل ئایدۆگان،نۆێنەری ئامەد ۷-سیری سۆریا ئۆندۆر،نۆێنەری پارڵمانی ئانکارا ۸-گوڵسێر یڵدیریم،نۆینەری پارڵمانی مێردین ۹-عەبدۆڵا زەیدان ،نۆێنەری حەکاری ۱۰-پەروین بۆڵدان،نۆێنەری پارڵمانی ئیستامبوڵ ۱۱-ئیدریس باڵۆکەن، نوینەری پارڵمانی ئیستامبوڵ.
سەلاحەدین دمیرتاش شەوی ڕابردوو لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتێڕ چۆنێتی هێرش بردنی پۆلیسی تۆرکیا و دەستبەسەر کردنی لە لایەن پۆلیس دەنوسیت.
شەپۆلی دەسبەسەرکردنەکان لە دوای کودتای تۆرکیا بۆ سەر پارتی دێمۆکراتێکی گەلان، کە سێیەمین پارتی پارڵمان بە ئەژمار دێت ، گەیشتوە ئەو پەڕی خۆی.

لە هێرشێکی هاوکاتی پۆلیس بۆ ماڵی سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگێن یۆگۆستاغ هاوسەرۆکانی HDP و ۱۰نۆێنەری دیکەی ئەم پارتە لە پارلمانی تۆرکیا دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کران.
وەزارەتی وڵاتی تۆرکیا هۆکاری دەسبەسەر کردنی پارڵماندارانی پارتی دێمۆکراتیکی گەلان دەگێڕێتەوە بۆ نەچوونی پارڵمانتاران بۆ دادگا و وڵام نەدانەوە بە تۆمەت گەلی پەیوەندیدار لە مەڕ دژایەتی لە هەمبەر ترۆریزم.
پۆلیسی تۆرکیا ڕایگەیاندوە کە دەمیرتاش بە بۆنەی لێکۆڵینەوە لە سەر تۆمەتگەلی پەیوەندیدار بە ترۆریزمەوە دەستبەسەر کراوە.
پارڵمانی تۆرکیا بەهاری ئەمساڵ بە واژۆکردنی یاسایەک پاریزراو بوونی لە سەر پارڵمانتارانی کورد هەڵگرت.
هەروەها پێشتر ،گوڵتەن کەشاناک و فۆڕات ئانلی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئامەد لە لایەن دەوڵەتی تورکیا دەستبەسەر کراوون.  نۆێنەری حکۆمەتی تۆرکیا بۆ بەرپرسیایەتی شارەوانی گەورە شاری کوردان ئامەد دەستنیشان کردبو.کەشاناک کە پێشتر نۆینەری پارڵمانی تۆرکیا بوو ، یەکێک لە بەناوبانگترین سیاسەتوانانی کورد لە تۆرکیایە.
پارتی دێمۆکراتی گەلان بە ٥۹پارڵمانتار ،دوومین پارتی ئۆپۆزیسون و دژ بە حکۆمەتی تۆرکیایە لەم وڵاتەدا.ئەم پارتە لە هەڵبژارنەکانی نوامبری۲۰۱٥توانیویەتی بە تۆمار کردنی۱۱٪دەنگی دەنگدەران کە زیاتر لە ٥ملوین دەنگدەر دەکات لە پارڵمانی تۆرکیادا بە ٥۹پارڵماندار جێبگرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەرەڕای مەحکوم کردنی دەستبەسەر کردنی شارەوانان و پارڵمانتارانی کورد لە باکوری کوردستان لە لایەن تۆرکیاوە، داوا دەکات کە نەتەوە یەکگرتوەکان، یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی جیهان لە هەمبەر دەستبەسەر کردنی پارڵمانتارانی کورد لە باکوری کوردستان بێدەنگی هەڵنەبژێرن و کردەوە دژە مرۆڤیانەی دەۆڵەتی تورکیا ئیدانە کەن و پشتیوانی کوردان بن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان