بانە؛ بریندارکردنی دوو هاووڵاتی له کاتی کۆڵبەریدا

ک.م.م.ک:

ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی رەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاووڵاتی بە ناسنامەی ئیدریس خاکپوور و حەیدەر(نازناوی نادیار) خەڵکی سەقز، لە کەرتی سنووریی هەنگەژاڵ-ی بانە، بە تەقەی راستەوخۆی پاسەوانانی سنووریی ڕژێمی ئێران، بە سەختی بریندار بوون.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، ئەم دوو هاووڵاتییە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی لە شاری بانە گواستراونەتەوە.

شایانی باسه، کە حکوومەتی دیکتاتۆر و داگیرکەری ئێران، بەردەوام هەموو سەرچاوە و ژێدەرە سروشتی و ئابوورییەکانی کوردستان تاڵان دەکات و  بە بیانکی پەڕاندنەوەی کۆڵێکی چەند کیلوویی، ڕۆژانە بە گوللەباران‌کردنی چەوساوەترین و لاوازترین توێژی کوردستان، ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە. ئەمە لە کاتێکدایه کە ڕژیمی ئێران، خۆی یەکێکە لە گەورەترین ترانزێتەکانی قاچاخی نێودەوڵەتی.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *