بریندارسلایدەرکؤڵبەری بریندار

نۆسود؛ لێدان لە هاووڵاتییەک لە کاتی کۆڵبەری

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەشەمەی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی ئەفشین نەزەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە لایەن پاسەوانانی سنووریی ڕێژیمی ئێرانەوە لێیدرا.

جێگەی باسە ئەم هاوڵاتیە لەکاتی کۆڵبەری لەدوای بیستنی فەرمان بۆ وەستانی هێزەکانی پاسەوانی سنوور خۆی ڕادەست کرد، دوای خۆ بەدەستەوەدان بە توندی بە قونداقی چەک لێیدراوە و بە سەختی لە بەشی دەموچاویی (ڕوومەت) بریندار بووە.

جێگەی ئاماژەیە کە حکوومەتی دیکتاتۆری و داگیرکەری ئێرانی هەموو سەرچاوە، کانگا سرووشتییەکان، ئەولەویەتە ئابوورییەکانی کوردستان تاڵان دەکات و لە حاڵێکدا کە یەکێکە لە گەورەترین ترانزێتەکانی قاچاخی نێودەوڵەتییە، بەڵام ژیان و تەندروستیی لاوازترین چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردستان بە تاڵان دەبات وبۆ بارێکی چەند کیلۆیی مەترسی دەخاتە سەر گیانی کۆمەڵگەی کوردستان.

ک.ح

Related posts

کەرەج؛ سامان یاسین لە بەندیخانە دەستی بە ماگرتن لە خواردن گرتووە

Rahim Kholafai

برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە

لەسێدارەدانی هاووڵاتییەک لە زیندانی ڕژێمی ئێران لە هەمەدان

Rahim Kholafai

Leave a Comment