خۆکوشتنی دوو هاووڵاتی لە شارەکانی مەهاباد و خوڕەماوا

‏ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی رەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی هێرۆ وەزیری تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی شاری مەهاباد و ڕزوان ئیمانیان تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی شاری خوڕەماوا، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

جێی ئاماژەیه، هێرۆ وەزیری مامۆستای پەروەردە بووە و له سەر هۆکاری خۆکوژییەکەی، ئاماژه به کێشەی بنەماڵەیی کراوە.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *