لە زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی کش و هەوای تۆزاویەوە ژیانی خەڵک تووشی کێشە بوەتەوە بە چەشنێک کە ۲۰۰ مەتر زیاتر نابیندرێت.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەمڕۆ ۱۲ ی خەزەڵوەری ۱۳۹٥هەتاوی تۆز و خۆڵ ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە شارەکانی «سنە، پاوە، سەلاس باوەجانی، مەریوان،…» داپۆشی.
وشەی تۆز و خۆڵ بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵات بوە، بە وشەیەکی ئاسایی بە چەشنێک خەڵک لە گەڵ ئەم وشەیە ڕاهاتوون. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەم تۆز و خۆڵە کاریگەری ڕاستەوخۆی لە سەر تەندروستی، ئابوری، پەروەردە و خوێندن و…هەیە و زەرەرێکی گەورە بە خەڵک دەگەیەنێت.
خراپترین کاریگەری لە سەر تەندروستی مرۆڤەکان هەیە بە جۆرێک کە بە چاوخشاندنێک و سەردان بۆ نەخۆشخانەکان و ڕێژەی گیان لە دەستدانەکان بە هۆی نەخۆشیگەلێکی پەیوەندیدار لە گەڵ ئەم کەش و هەوایەدا، بە ڕوونی خەسار و زەرەری ئەم دۆخە دەر دەکەوێت.
بە گشتی ئەگەر بە وردی لێکۆڵینەوە لە سەر ئەم تۆز و خۆڵە بکرێت؛ و کاریگەری ئەم تۆزە لە سەر تەندروستی پیشان دەدات کە نەخۆشیگەلێک وەک ئاسم، بڕۆنشیت، نەخۆشیگەلی پەیوەندیدار لە گەڵ سی و دڵ، ئالرژی بەرهەمی ئەم دۆخە نالەبارەی کش و هوای تۆزاوی کوردستانە.
بە پێی تست و نمونە هەڵگرتن لەم تۆزە دەر کەوتوە کە ئەم تۆزە، سرۆشتی و ئاسایی نیە و مەوادێکی کیمیایی لە خۆ دەگرێت، (سیلیس، کاربۆن، کلسیوم، پتاسیوم و…) کە ئەم تۆزە کاریگەری نگاتیڤی لە سەر ژینگە و تەندروستی هاووڵاتیان هەیە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە زیان و زەرەری کە ئەم تۆزە لە گەڵ خۆی دەیهێنێت، قەرەبو نابێتەوە و ئیکۆلۆژی ناتوانێت بە شێوەیەکی سرۆشتی برنگاری، ئەم زەرەرە ببێتەوە؛ و ئەمە بوە بە بەشێک لە ژیانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی کەمتەر خەمی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تا ئێستا هیچ چارە سەرێک بۆ ئەم کییشە نکراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان