دەستبەسەری سلێمان عەبدی چالاکی پیشەیی مامۆستایانی سەقز بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی زیندان

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ١٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، سلێمان عەبدی چالاکی مەدەنی و ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی سەقز، پاش سەردانی بۆ لقی جێبەجێکاری حوکمەکان دەستبەسەر و بۆ کێشانی حوکمی ٨ مانگ زیندانی تەعزیری بۆ زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە سەقز ڕاگوازرا.

سلێمان عەبدی چالاکی پیشەیی مامۆستایان پێشتر بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بە ٨ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

شیاوی باسە کە، ئەم هاقڵاتییە لە پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، بەبۆنەی بەشداری و وتاردان لە گۆڕستانی ئایچی سەقز لەلایەن لقی ١٠٥ی دادگای دووی سزاکان بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی بە ٨ مانگ زیندانی تەعزیری و لێدان ٧٠ قامچی مەحکووم کرابوو کە حوکمی زیندان گۆڕدرا بۆ ٧٢٠ کاتژمێر وانەوتنەوە بەو کەسانەی لە ژێر چەتری کۆمیتەی ئیمداددان و حوکمی لێدانی قامچی بۆ ماوەی ٢ساڵ و ٦ مانگ بەشێوەی هەڵپەسێردراو ماوەتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *