کەوتنەخوار و برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

ک.م.م.ک:

هەینی ٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، یاسین فەلاحی ٢٣ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی وشکەڵان سەربە سەرشیوی مەریوان لە دوای ڕاوەدونانی لەلایەن هێزە سنووریەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنووری نەوسوود، لە بەرزاییە کوێستانییەکانی ناوچەکە کەوتۆتەخوار و تاندۆنی پێی چەپی پچڕاوە.

شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران تووشی ئەم کارەساتە بووە و بۆ چارەسەری ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *