ڕۆژی شەممە 10 ئۆکتۆبر متینگی ئاشتیانەی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپ) لە شاری ئانکارا بوو بە ئامانجی دوو تەقینەوەی تیرۆریستی و لە ئاکامی ئەو تەقینەوانە دا، ١٢٨ کەس لە بەشدارانی ئەو متینگە گیانیان لە دەست دا و ژمارێکی بەرچاو لە خەڵک بە گرانی بریندار بوون. هەر وەها لە خەبەرکان هاتوە کە پۆلیسی تورکیا بەرگیریان کەردۆە لە خەڵک و هیزەکانی پزشکی کە ویستویانە یارمەتی بریندارەکان بەدەن و بە گازی فرمێسک رێژ روبەرویان بونەتەوە. ئەو متینگە جەماوەرییە بە بەشداریی ئەندامان و لاینگرانی هە دە پ و لایەنە چەپەکان و ئازادی خوازەکانی کورد و تورک بۆ پشتیوانی لە بەرنامەکانی “هەدەپ” لە هەڵبژاردنی پارلمانی 1ی نوامبری داهاتوودا پێک هاتبوو.
پێکهێنانی متینگی ئاشتیخوازانە، خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕینی هێمنانە و ململانێی شارستانیانە لە رەوتی هەڵبژاردنێکی دیموکراتیک مافی بنەرەتی و سەرەتایی هەمو گەلانی جیهان و هەروەها گەلی کورد لە باکووری کوردوستان و تورکیایە. یەکەم جار نیە میتینگ و کۆبوونەوی هەدەپ دەبیتە ئامانجی تەقینەوەی تروریستەکان.
لە ماوەی دومانگی رابردوو زیاتر لە 300 نوسینگەی (هەدەپ) لە شارەکانی تورکیا کراونەتە ئامانجی کەردەوەی تروریستی و سێ تەقینەوی ترۆریستی لە متینگەکانی دیکەی هەدەپ لە ناو شارەکانی باکوری کوردوستان هاتوونەتە ئارا. هاوکات بە دەیان خەڵکی سڤیل لە شارەکانی باکووری کوردستان بە هۆیی تەقەی راستەوخۆیی هێزە ئەمنیەکانی دەولەتی تورکیا گیانیان لە دەست داوە، ئەوە جیا لە گرتن و دەسبەسەر کردنی دەیان ئەندام و لایەنگری پارتی دیموکراتیکی گەلان هەدەپ کە لە ماوەی رابردوو دەسبەسەر کراون.
هەر لەم ڕوانگەوە کومەلەی مافی مرۆڤی کوردستان هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر متینگی ئاشتی خوازانەی ئەندامان و لاینگرانی هەدەپ و چەپەکان و ئازادی خوازەکانئ تورک و کورد لە ئانکارا و شارەکانی دیکە شەرمەزار دەکات، هاوکات پەنابردن بۆ توند و تیژی بەرامبەر داخوازیەکانی خەڵک و هەر جۆرە کردەوەیەکی تروریستی لە گەڵ چالاکیەکانی مەدەنی خەلک بە توندی مەحکوم دەکات و داوا دەکەین لە هەمو ریکخراوە مەندیەکان و مافی مروڤیەکان هەلوێستی توند بەرامبەر ئەو کردەوانە بگرن. هەرەها داوا لە نەتەوە یەکگرتوەکان دەکەین بو روون کەردنەوەی ئەو حەرەکەتە ترۆریستیە و هەلس وکەوتی پۆلیسی تورکیا لە گەڵ خەلک لێژنەیێکی یاسایی پێک بێنن و تاوانبارەکان بە سەزای خویان بەگەیێنن.