دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی له شاری بەهمەیی

ک.م.م.ک:

ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی داود حەدادی تەمەن ٣٦ ساڵ، لەگەڵ هاوڕێکەی فەردین چێرەنژاد، کە هەردووکیان خەڵکی شاری بەهمەیی سەر بە پارێزگای کۆگیلویە و بۆیرئەحمەدن، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران لە ژێر توندوتیژیدا و بەبێ فەرمانی دادگا، دەستبەسەر کران.

جێی ئاماژەیە، ئەم دوو هاووڵاتییە، بۆ زیندانی ڕژێمی ئێران لە شاری دێدەشت ڕاگوێزراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە بارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و دۆخی تەندروستییان له بەردەست نیه.

شایانی باسه کە داود حەدادی، لە ڕاپەڕینی ساڵی ٢٧١٩ی کوردی و شۆڕشی ژینا لە ٢٧٢٢ی کوردیدا دەستبەسەر و لە مانگی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *