پیاوخۆکووژیخۆکووژی و کوشتنسلایدەر

کۆتایی ژیانی ٣ گەنج لە ماوەی ٢ ڕۆژدا لە کوردستان

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ٣ هاووڵاتی لاوی تەمەن ٢٢ بۆ ٢٥ ساڵ لە شارەکانی مەهاباد، شاباد و گیلان‌غەرب بە خواردنی دەرمان و خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بە پێی ئەو هەواڵانە، فواد چالاک، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی شاری مەهاباد، بە خواردنی حەب، هەروەها محەممەد کەریمی لە شاری شاباد و ڕەزا مورادی لە گیلان‌غەرب، بە خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

شایانی باسه، ئەو هەژارییەی کە بەهۆی هەڵاواردنی سیستماتیکی ڕژێمی ئێران بە سەر گەلی کورددا سەپێندراوه و دابەشکردنی ناڕەوای سەروەت و سامان، لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوشتنه.

خ.ع

Related posts

ئەسکەندەر لوتفی لە زیندانی مەریوانەوە گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار

پیرانشار؛ گواستنەوەی هاووڵاتییەک بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە

Rahim Kholafai

بانە؛ ئازادی کاتی دوو خوشکی دەستبەسەرکراو

Leave a Comment