بەردەوامی دۆخی هەڵپەسێردراوی ئیبراهیم ڕەسووڵپوور لە زیندان

ک.م.م.ک:

بە پێی راپۆرتەکانی ناوەندی هەواڵنێری KMMK، ئیبراهیم ڕەسوولپوور هاوڵاتی ۳۰ ساڵە و دانیشتووی نەقەدە کە لە ڕووژی ۱۲ـی ڕێبەندانی ۲۷۲۳ی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران هێرش کرابوویە سەرماڵی و دەرکەی ماڵەکەیان شکاندبوو و ناوبراویان دەستبەسەر کردبوو هێشتا چارەنووسی نادیارە و لە دۆخێکی هەڵپەسێردراودا ماوەتەوە.

جێگای ئاماژیە، سەرەڕای ئەوەی هێزە سەرکوتکەرەکان ئاگادارن ئەم هاوڵاتییە تووشی لەسەریدا تووشی خوێن مەیین بووە بەڵام بڕیاری گواستنەوەیان بۆ گرتووخانەی ڕێژیمی ئێران لە نەقەدە داوەو بەو هۆیەوە مەترسی تێکچوونی تەندرووستی ناوبراو لە ئارادایە.
م.ە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *