هەوڵی خۆکوشتنی هاووڵاتییەک لە شاری سنه

‏ک.م.م.ک:

ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی عەبدوڕەحمان ئەحمەدی کە خاوەنی منداڵێکی کەمئەندامه، خەڵکی گوندی خەرکه و لە گەڕەکی فەرەجەی شاری سنە نیشتەجێیە، بە هۆی بێ‌توانایی له دابین کردنی تێچووی چارەسەری چاوەکانی، بە خۆکوشتن کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە تێچووی چارەسەری چاوەکانی ناوبراو ٧٠ ملیۆن تمەنە و هۆکاری خۆکوشتنی ئەم هاووڵاتییه، هەژاری و دەستەنگی بووه.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *