سنە؛ دەستبەسەرئ و ئەشکەنجەی هونەرمەند بابەک محەممەدی

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، بابەک محەممەدی گۆرانی بێژ و هەڵبەستوانی خەڵکی سنە پاش دەستبەسەری و لێدان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ڕێژیمەوە، ناچار بە خوێندنەوەی دەقێکی نووسراو و دەربێنی پەژیوانی لە کوتەکانی خۆی سەبارەت بە سپای پاسداران بوویەوە.

شیاوی باسە، پێشتر ئەم هونەرمەندە کوردە لە ڕێوڕەسمێکی فۆلکلۆردا لەبەشێک لە گۆرانیەکەی سپای پاسدارن دەکات بەقوربانی کچێک. کە پاش دەستبەسەری و ئەشکەنجە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، لەڕووی ناچارییەوە لە ڤیدیۆیەکدا دڵنەوایی لە سپای پاسداران دەکات.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *