بێهبێهان؛ حسەین فەتحی بۆ تێپەڕانی خولی مەحکووم کرانەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، حسەین فەتحی دانیشتووی شاری بێهبێهان هەڵکەوتوو لە پارێزگای خووزستان، بۆ تێپرڕاندنئ حوکنی ١٠ ساڵەی ڕەوانەی زیندانی بێهبێهان کرا.

شیاوی باسر، ئەم هاوڵاتییە پاش ڕاپەڕینی ٢٧١٩ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر و ڕەزبەری ٢٧٢٠ی کوردی، لەلایەن لقی ٢ی سزاکانی دادگای ڕێژیم بەسەرۆکایەتی دادوەر ڕەسووڵ ئەسەدپوور، بەتۆمەتگەلی؛ تێکدان و ئاگرتێبەردانی بانکەکان و شوێنە گشتییەکان و هەروەها تێکدانئ ئاسایشی گشتی بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *