بانکی گیراوانی سیاسی و لەسێدارەدراوبانکی لەسێدارەدراوانسلایدەرسیاسیەکان

داواکاری دایکی دادخواز لە سێدارودار موحسن مەزڵووم

ک.م.م.ک:

دووشەممە ١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، دایکی دادخواز مەحبووبە نەعلبەندیان دایکی ئێعدامکراو موحسن مەزڵووم لە گرتەیەکدا خوازیاری ڕادەستکردنەوە یان لانیکەم زانیاری لەسەر شوێنی ناشتنی کوڕەکەی بوو.

شیاوی باسە، دووشەممە ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، تەرمی چوار زیندانی سیاسی پاش ئێعدامکردنیان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە زۆر شەرمنانە بێسەروشوێن کرا. دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران خۆیان لە ڕادەستکردنەوەی تەرمی ئەم هاوڵاتیانە بوارد و ڕایانگەیاند کە تەرمی ئەم هاوڵاتیانە لە شوێنێکی نادیار ئەسپەردە دەکرێن.

شیاوی باسە، پێشتر ڕێژیمی ئێران تورمی چالاکانی سیاسی؛ فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەمهوولی، فەرهاد وەکیلی، ڕامین حسەین پەناهی و علی حەیدەریان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوە و درێژە بە ئەنجام و بەردەوامی ئەم جینایەتە دژەمرۆییە دەدات.

ق.ش

Related posts

شاباد؛ خۆکوژی هاوڵاتییەک

Rahim Kholafai

کۆڵبەرێک لەسنووری ورمێ لە ڵایەن هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە بریندار کرا

ماکۆ؛ ناکۆکی خێزانی بووە هۆی گیانلەدەستدانی هەر سێ ئەندامی بنەماڵەیەک

Rahim Kholafai

Leave a Comment