ڕاگواستنی دوو هاوڵاتی بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە بۆکان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی حەسەن مەردانی ٦٥ساڵ و لوقمان پیشیار ٥٨ ساڵ خەڵکی شاری بۆکان، بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی زیندان بۆ زیندانی حکوومەت لەو شارە ڕاگوازران.

شیاوی باسە، ئەم دوو هاوڵاتییە سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای سزاکانی حکوومەتەوە لە بۆکان بەتۆمەتی ئەندامەتی و هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنی حکوومەتی ئێران بە ٣ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوون.

جێی بیرهێنانەوەیە، ناوبراوان ١٦ی ڕەزبەری ئەمساڵ، بەدانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی تاکۆتایی لێکۆڵینەوە بەشێوەی کاتی لە زیندانی حکوومەت لە بۆکان ئازاد کرابوون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *