هەوڵێک بۆ تێرۆری ساڵح نیکبەخت لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی ڕژێمی ئێران

‏ک.م.م.ک

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، هاووڵاتی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە زیندانی ڕژێمی ئێران، هەوڵی تیرۆری دراوە و دەموچاوی بە سەختی بریندار بووە.

جێی ئاماژەیه کە ناوبراو، لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتیی عەمووزاد، بە تۆمەتی چالاکی تەبلیغی دژ بە نیزام، بە ١ ساڵ زیندان و ٢ ساڵ قەدەغەکردنی لە چالاکی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، مەحکووم کراوە.

شایانی باسه کە لە سیناریۆیەکی ساختەدا، ساڵح نیکبەخت گواستراوەتەوە بۆ بەشی تاوانە مەترسیدارەکانی زیندانەکە و سەختی برینەکانیشی له ئەنجامی هەوڵی تیرۆرکردنەکەی، هێندە زۆر بووە، کە پزیشکەکان ناچاربوون له ئێسکی حەوزە-ی(سمت) هەڵگرن و نەشتەرگەری شەویلاگ-ی(ئێسکی چەناگە) بۆ بکەن.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *