لێدانی کۆڵبەرێکی بریندار لە لایەن هێزە سنوورییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە

‏ک.م.م.ک

ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتی ١٠ی رێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی بێهنام شەریفیان، تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی شاری سەقز، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵ-ی بانە، پاش بریندار بوونی بە تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانانی سنووریی ڕژێمی ئێران، کەوتە بەر لێدانی نامرۆڤانەی ئەو هێزانەوە.

شایانی باسه کە دوای بریندار بوونی قاچی ئەم هاووڵاتییە، پاسەوانانی سنووریی ڕژێمی ئێران، دەستەکانیان کەلەبچە کردووە و بە ئەنقەست و بێ‌بەزەییانە لێیان داوە و لە ئەنجامدا سەر و مل و پشتی ئەم هاووڵاتییه بە سەختی بریندار بووە.

جێی ئاماژەیه که ناوبراو، بەمەبەستی چارەسەر گواستراوەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی شاری بانە.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *