شارۆمەندانی مهابادی ماوەیەکی زۆرە کە بۆ خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی خاوێن وپاک ، ناچارن ئاو بکڕن.شارۆمەندانی بەشێکی زۆر لە شاری مهاباد بە تایبەت گەڕەکە هەژارنشینەکان لە گەڵ کێشەیەک ڕووبەڕوو بونەتەوە بە چەشنێک کە لە هەندێک گەڕەکەکاندا ئاوی لێڵ و قووڕاوی ،بۆگەن یا ئاوێکی کۆلۆراوی دەگاتە ماڵەکانیان.و ئەمە بوە بە هۆی ساز بوونی کێشە بۆ خەڵکی مهاباد و گوندەکانی نێزیک لەم شارە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێن؛بەنداوەکانی ؛بۆکان۸۸۰ ،زرێبار٥٤،بانە۳/۷، بەردە ڕەش۳۳،گاوشان٥٥٥، ئازاد۳۰۰،سۆڕاڵ۱۱،گاڕان۹۲،ملویەن مەتری سێ جا ئاویان لە خۆدا(زەخیرە)پاشەکەوت کردوە، کە ئەمە بەشێکە لە ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان .
بە پێی ڕای کارناسان کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە گەڵیان وتووێژێکی کردوە، دەڵێن ئەم ئاوانەی کە لە کوردستان دا هەن جگە لە ئاوی خواردنەوەی خەڵکی کوردستان ،داتوانێت ئاوی بەشی کشتوکاڵی کوردستان دابین بکات.سەرەڕای ئەمە شارۆمەندانی شارەکانی پاڕێزگای کوردستان کێشەی بێ ئاوی و یان کەم ئاوی یان هەیە و یا خۆ ئاوێکی پاک و خاوێن ناگاتە دەستیان.
جێگای وە بیر هێنانەوەیە کە زۆر یەک لە کارناسانی ئابوری لە سەر ئەم باوەڕەن کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە ساز کردنی بەنداو و گوازتنەوەی ئاوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بەشەکانی دیکەی ئێران درێژەی بە سیاسەتە داگیرکارانە خۆی دەدات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان