دەستبەسەرکردنی کاتی دایه شەریفه

ک.م.م.ک

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٠ی رێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، دایە شەریفه، دایکی نیشتیمان، کە بە مەبەستی دیدار و هاوسۆزی لە گەڵ بنەماڵەی شەهید پژمان فاتحی بەرەو کامێران بەڕێ‌کەوتبوو، له رێگای سنە-کامێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی رژێمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

جێی ئاماژەیه کە، ئەمجەد حسەین پەناهی برای شەهید رامین حسەین پەناهی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، هەواڵی دەستبەسەرکردنی کاتی دایە شەریفەی پۆست کردووه.

شایەنی باسە، دەستبەسەر کردنی دایە شەریفه، چەند کاتژمێرێکی خایاند.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *