زیادبوونی فشاری رۆحی و دەروونی لەسەر کامەران شێخە، بەندکراوی ئایینی

‏ک.م.م.ک

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ک.م.م.ک ڕۆژی شەممە ٩ی رێبەندانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، بەکرێگیراوانی ڕێژیمی ئێران به گواستنەوەی کامەران شێخه زیندانی ئایینی، بۆ ئەو بەندانەی کە لە ڕووی تەندروستی و ئاسوودەییەوە باروودۆخێکی شپرزەیان هەیه، ئازار و ئەشکەنجەی رەوانی دەخەنە سەر ناوبراو.

لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا، بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەرپرسەی زیندان بە ناوی فامیلی حەق‌شناس، وێڕای ئازار و سووکایەتی بە بەندکراوەکان ، کەلوپەلی زیندانییە ئێعدامکراوەکان، وەکوو یەخچاڵ و … تاڵان دەکات و بە مەبەستی فرۆشتنیان دەیانباتە دەرەوەی بەندیخانەکە.

شایانی باسە کامەران شێخە و ئەنوەر خزری و خەسرەو بەشارت، سێ زیندانی ئایینی کوردن، کە دوای کوشتنی چوار کەس لە هاوزیندانییەکانیان لەلایەن حکومەتەوە لە ماوەی ٣ مانگی ڕابردوودا، مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە. ئەم سێ بەندکراوە، پێشتر لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ داود عەبدوڵڵاهی، فەرهاد سەلیمی، قاسم ئابەستە و ئەیوب کەریمی، به تۆمەتی “فساد فی الارض” لەلایەن دادگای باڵای ڕژێمی ئێرانەوە سزای کوشتن له ژێر ناوی ئێعدام، بە سەریاندا سەپێنراوه.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *