بەپێی ڕاپۆڕتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە: وڵاتی نۆروێژ ڕۆژنامەوان و چالاکێکی سیاسی کوردی ڕۆژهەڵاتی وەک پەنابەر وەر نەگرتوە و مەترسی دیپۆرت کردنەوەی و ڕادەست کردنەوەی بۆ ئێران لە ئارادایە.
نەسیم عەلیمورادی چالاکی ڕۆژنامەوانی و کارامە لە بواری فیلم و دروست کردنی کلیپ و هەر وەها هەڵسواڕاوێکی چالاک لە کاری ڕاگەیاندن و هاریکاری لە گەڵ تەلەفزیونی tishk tv (تیشک تی ڤی) لە ساڵی ۲۰۰۷وە ههبووه، دوای ئەوەی مەترسی دەستبەسەرکردنی بە هۆی چالاکی سیاسییەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دێتە ئاراوە، لە تاو زەبروزەنگ و زیندان و ئەشکەنجە وڵاتی ئێران بە جێ دێڵێت و لە نۆروێژ داخوازی پەنابەری پێشکەش دەکات.
هەرچەن نەسیم عەلیمورادی لەو وڵاتەدا بەهۆی باری ئەمنییەتیەوە بە ناوێکی سازمانی و نهێنی وەک ناسر جوانمێری ناسراو بوە بەڵام ئەمە گومان لە سەر ناسراوی و تێکۆشانی سیاسی و ڕۆژنامەوانی نەسیم لەگەڵ لایەنی پەیوەنداردا دروست نەکردوە کەچی دایرەی پەنابەرانی نۆروێژ هەستاوە بە دەرکردنی ئەو بڕیارە و مەترسی دیپۆرت کردنەوەی «عەلیمورادی» لە ئارادایە.
شایانی باسە وڵاتی نۆروێژ یەک لەو وڵاتانەیە کە زۆرترین پەنابەری ڕۆژهەڵاتی و ئێرانی وەک پەنابەر وەرگرتوە بەڵام ماوەیکە بارۆ دۆخەکە لە سەر جەم ئوروپا گۆڕاوە و جگە لە نەسیم عەلیمورادی مەترسی دیپۆرت کردنەوەی دوو پەناخوازی تر لە وڵاتی ڕۆمانی (بەختیار ئیبراهیم زادە و ئاوژینەکەی) لە ئارادایە و ههروهها کامران میرزاییان «رۆژنامه نووس»، پەنابەر لە وڵاتی سوئد هەڕەشەی ڕادەستکردنەوە بۆ ئێران لێدەکراوه.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان