کەرەج؛ ڕاگواستنی هاوڵاتییەک بۆ ژووری تاکەکەسی بەئامانجی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام

ک.م.م.ک:

شەممە ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی محەممەدڕەزا قوربانی خەڵکی شاری دەڕەشار سەربە ئیلام بەئامانجی کوشتنی حکوومی لەژێر ناوی ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی قزڵحەسار ڕاگوازرا.

شیاوی باسە، هاوڵاتی محەممەدڕەزا قوربانی پێشووتر بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێعدامی ئێران بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

شیاوی باسە، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەچارەنووسی ناوبراو بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *