بۆکان؛ دەستبەسەری هاوڵاتییەک

ک.م.م.ک:

هەینی ٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی فارۆق حسەینی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە هێرش کرایە سەرماڵەکەی و دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

شیاوی باسە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستیان داوەتە دەستبەسەر فارۆق حسەینی و دەستیان بەسەر کەلووپەلی ئیلەکترۆنیکی ناوبراودا گرتووە.

شیاوی باسە، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی نەزانراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *