ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، منداڵێکی کۆڵبەر بەناونیشانی فەردین مەریوانی ١٦ ساڵ تەمەن خەڵکی مەریوان بەبۆنەی قووڵی برینەکەی مەترسی بڕینەوەی پێی لە ئارادایە.
شیاوی باسە، ئەم کۆڵبەرە چوارشەممە ٩ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە ڕێڕەوی سنووری ساوجی و مێرگەڕێژ سەربە مەریوان لەلایەن هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە فیشەک بەر پێی کەوت و بەقورسی بریندار کرا.
شیاوی باسە، ئەم منداڵە کۆڵبەرە پاش تێپەڕینی دوو مانگ بەبۆنەی قورسی برینەکەی مەترسی بڕینەوەی پێی لە ئارادایە.
ق.ش