ڕەتکردنەوەی دادگاییکردنی ڕەزا ڕەسایی

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٢ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، ڕەتکردنەوەی دەستپێکردنەوەی دۆسییەی دادگایی هاووڵاتی ڕەزا ڕەسایی لەلایەن نادادگای باڵای ڕێژیمی ئێرانەوە.

شایەنی باسە ; ئیفادەی شایەتحاڵی نوێ لە بابەتی دۆسیەکەدا و کەموکوڕییە دیارەکانی دیکەی ئەم دۆسیەیە وەک بەڵگەیەکی بەس بۆ قبوڵکردنی دووبارە دادگاییکردنەکەوەکە وەرنەگیراوە.

جێگەی ئاماژەیە: هاووڵاتی ڕەزا ڕەسایی تەمەن ٣٤ ساڵ خەڵکی شاری سەحنێ سەر بە پارێزگای کرماشان و پەیڕەوی ئەندێشەی یارسان لە ٣ی سەرماوەزیدووەمی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، بە تۆمەتی کوشتنی نادر بەیرامی بەرپرسی گشتی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە شاری سەحنێ لەلایەن دادگای یەکەمی ڕێژیمەوە دەستبەسەر کرابوو و حوکمی سێدارەی بۆ درا، لەم دۆسیەیەدا هیچ بەڵگەیەک نییە کە هاوڵاتی ڕەزا ڕەسایی کوشتنەکەی ئەنجامدابێت.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *