سنە؛ مەحکووم کرانی بەیان فەرەجوڵاهی بە ساڵێک زیندان

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتی ژن بەیان فەرەجوڵاهی خەڵکی سنە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژمی ئێران بەبۆنەی هاریکارت حیزبە کوردییە ئوپوزسیۆنەکانی ئێران و پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

شیاوی باسە، هاوڵاتت بەیان فەرەجوڵاهی لە ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا، کە پاش ٤٠ ڕۆژ ڕێکەوتی ٤ی خەرمانانی هەمانساڵ بە شێوەی کاتی ئازاد کراو ڕێکەوتی ١٠ی بەفرانبار دادگای دوایین بەرگریتەکانی ئەم هاوڵاتییە بەڕێوەچوو.

شیاوی باسە، بەپێی کوتەی هاوڵاتی بەیان فەرەجوڵاهی: من هەموو ئەو تۆمەتانەم ڕەت کردۆتەوە و دادگای ڕێژیمیش بەڵگەی تەواوی لەسەر هاریکاری من بۆ حیزبە کوردییەکان بەدەستەوە نییە، هەروەها ڕوونی کردەوە کە تەنانەت لە دواین بەرگرییەکانی مۆڵەتی قسەکردن بە پارێزەرەکانی مازیار تاتایی و جوانمێر عەبدوڵاهی نەداوە و بەتەنیایی بەرگری لە خۆی کردووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *