شاباد؛ خۆکوژی میرمنداڵێک

ک.م.م.ک:

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١ی رێبەندانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەکی هەرزەکار بە ناسنامەی ئەمیر سەهامی تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی شاری شاباد سەر بە کرماشان بە شێوازی خۆهەڵواسینەوە دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی زانیارییەکان، کێشەی خێزانی وەک پاڵنەرێک بۆ هەوڵی خۆکوشتنەکە ڕاگەیەندراوە

شایانی باسە هەژاری و هەڵاواردن و ئیستغلالکردنی سیستماتیکی لە ڕۆژهەلاتی کوردستان بە جۆرێکە کە، بە گوێرەی ناوەندی ئامار، خۆکوژی لە ڕۆژهەلاتی کوردستان بەرزترین پلەی هەیە.

ب.ئ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *