پیرانشار؛ خۆکوژی هەرزەکارێک

ک.م.م.ک:

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هەرزەکارێک بە ناسنامەی سینا نەسرۆڵاهی خەڵکی شاری پیرانشار بە شێوەی هەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

پێویستە بگوترێ تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هۆکاری ئەم خۆکوشتنە ڕوون نییە.
شایانی باسە کە هۆکاری ئەم خۆکوشتنانە زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ چەوساندنەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان کە میدیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران و سەنتەری ئاماری رێژیمی تا ئێستا ئاماری خۆکوشتنی هاووڵاتیانی کوردیان بڵاوکردۆتەوە و ژمارەیان زیاتر لە شوێنەکانی ترە.

ب.ئ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *