برینداربوونی کۆڵبەرێک لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ١٧ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی حەمید(ناوی بنەماڵەیی نادیار)، ٣٥ساڵ تەمەن خەڵکی شاری شایندژ بەتەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی ساچمەیی هێزەکانی هەنگی سنووری بەگرانی بریندار کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵ سەربە شاری بانە کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێران.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *