ئەشکەنجەسلایدەر

سەردەشت؛ مردنی بەرزین هەمزەزادە بەهۆی ئەشکەنجەی قورسی هێزە

ئەمنییەکان

ک.م.م.ک:

سێشەممە ١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی بەرزین هەمزەزادە ١٥ساڵ تەمەن خەڵکی شاری سەردەشت پاش تێپەڕینی ١٣ مانگ لە ڕێکەوتی دەستبەسەری و ئەشکەنجە، بەهۆی قووڵی برینەکانی گیانی بەخت کرد.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو ٢٩ی خەزەڵوەری ساڵی پار لە ڕەوتی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر و پاش حەوتوویەک ئەشکەنجە دەسپێکی سەرماوەز ئازاد کرابوو.
شیاوی باسە ناوبراو بەهۆی ئەشکەنجەی قورس هەردوو گورچیلەی لە دەست دابوو و بەهۆی تێکچوونی کارکردنی فیزیۆلۆژییەوە لە نەخۆشخانەی ناوەندی وەرمێ چارەسەری بۆ دەکرا.

ق.ش

Related posts

سزای سەپێندراو بە سەر مۆژگان کاووسی، بۆ یەک ساڵ بەندکران کەمکرایەوە

Rahim Kholafai

پیرانشار؛ هاوڵاتییەک ناڕازی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە برینداربوو

Bilal Enferadi

دەستبەسەری سێ هاوڵاتی لە قوروە لەلایەن هێزر ئەمنییەکانەوە

Leave a Comment