جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی داوود عەبدوڵایی لە زیندانی قزڵحەسار

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی داوود عەبدوڵایی زیندانی بیروباوەڕی خەڵکی مەهاباد، پاش ١٤ساڵ مانەوە لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج ئێعدامکرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٥ی بەفرانباری ٢٧٢٢ی کوردی، لەگەڵ ناردنی بۆ ژووری تاکەکەسی بەمەبەستی ئێعدام، دەستی دابوویە مانگرتن لە خواردن.

شیاوی باسە، ناوبراو پێشووتر بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات، ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان، ئەفساد فی الارض لەگەڵ حەوت کەس لە هاودۆسیەکانی لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *