سەلاس باوەجانی؛ دەستبەسەری هاوڵاتییەکی پێڕەوی ئاینی یارسان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK, ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی شاریار میرزایی ٢٨ساڵ تەمەن خەڵکی گوندێکی شارێکی داڵاهۆ سەربە پارێزگای کرماشان پێڕەوی ئاینیی یارسان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە سەلاسی باوەجانی دەستبەسەر کرا.

شیاوی باسە کە تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *