ڕاگواستنئ داوود عەبدوڵایی زیندانی بیروباوەڕی کورد بۆ ژووری تاکەکەسی

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٥ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی داوود عەبدوڵایی خەڵکی مەهاباد لە زیندانی ڕێژیم لە کەرەج(قزڵحەسار) بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرایەوە ئەم هاوڵاتییە کوردە ١٤ساڵە لە زینداندایە و هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.

شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە ڕێکەوتی ١٦ی سەرماوەزی ٢٧٠٩ی کوردی، لەگەڵ ٦ هاوڵاتی دیکە بەناوەکانی قاسم ئابستە، ئەنوەر خزری، ئەیووب کەریمی، فەرهاد سەلیمی، کامران شێخە و خوسرەو بەشارەت کە هەموویان هاوڵاتی مەهاباد و سەقزن دەستبەسەر کراون و بۆ ماوەی ٨ مانگ لەژێر قڕێژترین ئەشکەنجە لە ماڵە تیمیەکانی سەربە سپای ڕێژیمی ئێران لە ورمێدابوون، کە ڕێکەوتی ١٤ی خەزەڵوەری ئەمساڵ دوو هاودۆسیەی ئەم هاوڵاتییە بەناوەکانی ئەیووب کەریمئ و قاسم ئابستە لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج لە سێدارە دران.

شیاوی باسە کە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حاڵەتەکە، ڕاگواستنی ئەم هاوڵاتییەی بۆ ژووری تاکەکەسی وەکوو هۆشدارییەکی لە مەترسیدابوونی گیانی ئەم هاوڵاتییە لە قەڵەمدا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *