ئەلیگودەرز؛ ڕاگواستنی هاوڵاتییەک بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٥ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی حامید پالیزوان خەڵک و دانیشتووی ئەلیگودەرز بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی زیندان بۆ بەندیخانەت ڕێژیمی ئێران لەو شارە ڕاگوازرا.

شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە لە بنەماڵەی خوازیاری دادن بەم تەرزە کە خوشکەزای ناوبراو ئێوارەی ٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئومید ئازەرەخش ٢٣ساڵ تەمەن خەڵکی ئەلیگودەرز بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم موژرابوو کە هەر لەم کاتەیشدا حامید پالیزوان لەکاتی ناڕەزایەتی نیشاندان دەستبەسەر کراوە و ماوەیەک دواتر ئازاد کرابوو هەروەها ئەم هاوڵاتییە لە ڕێکەوتی ٢٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، دەمی سەرهەڵدانی شۆڕشی ژن، ژیان ئازادی دوابەدوای کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی ڕێژیم لە خوڕەماوا ڕاگوازرابوو کە هەر بەم بۆنەوە دۆسیەی قەزایی بۆ سازکرا و بە ٣ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو کە بۆ کێشانی هەر ئەم حوکمە بۆ زیندانی ئێران لە ئەلیگودەرز ڕاگوازراوە.

شیاوی باسە کە، لەگەڵ دامرکاندنەوەی بڵێسەی سەرهەڵدانی شۆڕشگێڕانەی ئەم دواییانە، ڕێژیمی دەسەڵاتدار لە ئێراب حوکمی قورس و ئێعدام بەسەر خۆپیشاندەران و بنەماڵەی خوازیارانی داد دەسەپێنێ.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *