کرێکارانی شارەوانی سەردەشت کۆبونەوەی ناڕەزایەتیان پێک هێنا

کرێکارانی شارەوانی سەردەشت کۆبونەوەی ناڕەزایەتیان پێک هێنا

KMMK:
چوارشەممە ۱۷ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی، کرێکارانی شارەوانی سەردەشت دژ بە دواکەوتنی موچە و نەدانی پارەی بیمە، دەستیان لەکارکێشا و کۆبونەوەی ناڕەزایەتیان پێک هێنا.

بە پێی زانیاری گەیشتو: ئەم کرێکارانە داوای پێڕاگەیشتنی دەستەوجێی خوازیاریەکانی خۆیان کردووە و رایان گەیاندووە کە، وەرنەگرتی موچە بوەتە هۆی ئەوەی کە نەتوانن بژێوی ژیانی خۆیان دابین بکەن.

نەدانی موچەی کرێکاران لە کاتێکدایە کە رۆژ لەدوای رۆژ بەهای شتومەک لە گران بوندایە و ژیان بۆخەڵک دژوارتر دەبێت.
لە پەیوەندی لەگەڵ مافی بیمەی ئەم کرێکارانە رایان گەیاندووە، هەبونی بیمە مافی یاسایی خۆیانە و شارەوانی سەردەشت بە بێ کوشتنی کات پارەی بیمەکانیان بداتە ئیدارەی بیمە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان