لوڕستان؛ ئێعدامی هاوڵاتییەک لە زیندانی پارسیلۆن

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سەجاد حەقیزادە خەڵکی شاری کووئەشت سەربە پارێزگای لوڕستان کە پێشتر لەلایەن بێدادگای ڕێژیمی ئێرانەوە لە خوڕەماوا بۆ تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان بە کوشتنی دەوڵەتی لەژێر ناوی ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی پارسیلۆن( زیندانی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر) ئێعدام کرا.

شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە لە گوندی شوێنی هاتنە دنیای چەشمەزەروونی بەشی کووئەشت ئەسپەردەی خاک کرا.

شیاوی باسە، ئەم جینایەتە لە بایکۆتی هەواڵگری تەواوی هاتۆتە ئاراوە و تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ ڕاگەیاندنێکی ناوخۆیی ئاماژەیەکیان بەم جینایەتە نەکردووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *