سنە؛ بانگهێشتی موعید ساعدی لەلایەن لقی ١٠٨ی دادگای سزاکانی حکوومەتی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، هاشم ساعدی باوکی سارینا ساعدی مێرمنداڵی ١٥ساڵ تەمەن و لە گیانبەختکردووانی ژن، ژیان، ئازادی، لە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکە، هەواڵی بانگهێشتی منداڵەکەی موعید ساعدی بۆ دادگای سزاکانی ڕێژیمی ئێرانی لە شاری سنە بڵاو کردەوە.

شیاوی باسە، موعید ساعدی لەلایەن لقی ١٠٨ی دادگای ٢ی سزاکانەوە لە شاری سنە، بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بۆ لقی ١٠٨دادگای ٢ی سزاکان بانگهێشت کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *